موسه‌ننا ئه‌مین: حکومه‌تى هه‌رێم بێ منه‌ته‌و به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که ناکه‌ین
"ده‌رفه‌ت ماوه هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتنێکى نوێ و گشتگیر و شه‌فاف و کۆنکرێتى واژۆ بکه‌ن"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
له یاداشتێکیاندا 10 په‌رله‌مانتارى کوردى فراکسیۆنه جیاوازه‌کان له‌به‌غدا ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى سبه‌ینێى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ناکه‌ن، یه‌کێک له‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێم بێ منه‌ته به‌رانبه‌ر به هه‌موو کورد و په‌رله‌مانتارانیش ئه‌وه‌جێبه‌جێ ده‌که‌ن که خۆیان ده‌یانه‌وێت نه‌ک چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان".
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" حکومه‌تى هه‌رێم بێ منه‌ته به‌رانبه‌ر به هه‌موو کورد‌و په‌رله‌مانتاران، ئه‌وان ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن که خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئێمه ده‌ڵێن کێشه‌که له‌به‌غدایه‌و هیچ پێویست به کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ناکات، فه‌رموون بڕۆن نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هه‌موو کات حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن ئاماده‌ن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بده‌نه به‌غدا، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ک به‌رمیل نه‌وتیشیان نه‌داوه‌ته عێراق و نایانه‌وێت کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، وتیشى:"ئه‌وه‌ى باجه‌که‌ى ده‌دات موچه‌خۆرانى هه‌رێم و خه‌ڵکه‌که‌ین و حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسان باجه‌که‌ى ناده‌ن".
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئاماده‌ییان تێدایه وه‌فدى هه‌رێم بچێته به‌غدا و له‌گه‌ڵیاندا کۆببنه‌وه" کێشه‌که له به‌غداده نه‌ک هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر ویستیان گوێمان لێ بگرن بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵیاندا کۆده‌بینه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى عێراق که سه‌ر به لایه‌نه جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستانن له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا باسیان له‌وه‌کردووه که "هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غداد رێککه‌وتنێکى نوێ و گشتگیر و شه‌فاف و کۆنکرێتى واژۆ بکه‌ن که دوور له رێکه‌وتنى حزبى و شه‌خسى و ژێربه‌ژێر بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سبه‌ینێیان ره‌تکردووه‌ته‌وه:
هۆشیار عه‌بدوڵا
موسه‌نا ئه‌مین
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید
رێبوار که‌ریم مه‌حمود
کاوه مه‌حمود
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین
سروه ونس
یوسرا ره‌جه‌ب
غالب محه‌مه‌د
به‌هار مه‌حمود
به‌ره‌به‌یانى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌یاساى کورتهێنانى دارایى (یاساى قه‌رزکردن)ى به‌بێ ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانتارانى کورد په‌سه‌ندکرد و به‌پێى پڕۆژه یاساکه، هیچ پاره‌یه‌کى هاوکارى یان بودجه‌یه‌ک بۆ هه‌رێم نایه‌ت تاوه‌کو پابه‌ند نه‌بێت به ناردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى کۆمپانیاى سۆمۆ دیاریده‌کات.
تێپه‌ڕاندنى ئه‌و یاسایه ناڕه‌زایه‌تى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێمى لێکه‌وته‌وه و وابڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێم و نوێنه‌رانى کورد له به‌غدا کۆببنه‌وه و گفتوگۆ بکه‌ن و هه‌ڵوێستى هه‌رێم بخه‌نه‌ڕوو.

