نێچیرڤان بارزانى سڵاو بۆ سلێمانى ده‌نێرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى شارى سلێمانییه‌وه سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى ئه‌و یاده ده‌کات و ده‌ڵێت:" سڵاو له سلێمانی، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانی".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ژمارى خۆى له فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: "236ه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیدا، سڵاو له سلێمانی، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى و پایته‌ختى ڕۆشنبیریى کوردستان."
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت، "ئه‌و یاده له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز ده‌که‌م و هه‌ر سه‌رفراز بێت سلێمانی."
شارى سلێمانى به پایته‌ختى رۆشنبیریى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستنیشان کراوه، رۆژى 14ى تشرینى دووه‌مى 1784 له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشاى بابانه‌وه بونیات نراوه و به ناوى "سلێمان پاشا"ى باوکیه‌وه ناوى ناوه و ئه‌مڕۆ یادى 236 ساڵه‌ى سلێمانیه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
