مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى داواى دواخستنى کۆبونه‌وه باڵاکه‌ى سبه‌ینێ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى به‌ڕه‌سمى داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، که کۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێ دوابخات بۆ کاتێکى دیکه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆک، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له شارى سلێمانی، بۆ تاوتوێکردنى دوایین پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسیه‌کان و به‌تایبه‌تى پرسى مووچه و بژێوى خه‌ڵکى کوردستان کۆبوه‌وه.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا، که سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و نوێنه‌رى تیمى گفتوگۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدرالى عێراق ئاماده‌یبوون، مه‌کته‌بى سیاسى پاراستنى ئه‌و یه‌کریزییه‌ى که له‌نێوان فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له سه‌ر یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى مووچه هاته ئاراوه به‌گرنگزانى و پێداگیرى له‌سه‌ر پاراستنى ده‌کات، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى مافه ده‌ستورییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا هاتووه:" بۆ ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار له‌پێناوى گفتوگۆ و گه‌یشتن به‌بڕیارێکى گونجاو، که له‌به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و باشکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵکدا بێت و یه‌کریزى هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان پیشانبدات، مه‌کته‌بى سیاسى به‌ڕه‌سمى داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، که کۆبونه‌وه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى سبه‌ى (15/11/2020) دوابخات بۆ کاتێکى تر، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان، که نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌یه به‌شداربن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتنى بنه‌ڕه‌تى له‌سه‌ر شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم و مووچه‌ى خه‌ڵکى کوردستان، مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى حکومه‌تى هه‌رێم به جێبه‌جێکردنى ناوه‌ڕۆکى رێککه‌وتنه‌کان و حکومه‌تى فیدرالى عێراقیش پابه‌ندى بنه‌ماى ته‌وافق و ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق بێت".
یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که" بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم و مووچه‌ى خه‌ڵکى کوردستان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، هه‌وڵه‌کانى درێژه پێده‌دات و خه‌ڵکى کوردستان دڵنیا ده‌کاته‌وه، که له‌م پێناوه‌دا درێغى ناکات".

