باران بارین ده‌ستپێده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پسپۆرێکى بوارى که‌شناسى پێشبینى ده‌کات، شه‌پۆلێکى بارانبارین ڕوو له عێراق بکات شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و بگرێته‌وه‌و بارانبارین تا ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2020، سادق عه‌تیه که‌شناسى دیارى عێراقى دووه‌م پێشبینییه‌کانى خۆى بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى که‌شوهه‌واى عێراق بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" نه‌خشه که‌شناسیه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا بارودۆخى که‌شوهه‌وا ناسه‌قامگیر ده‌بێت و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک و ناسه‌قامگیریه‌کى ڕێژه‌یى ده‌ستپێده‌کات".
ئه‌و پسپۆره ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو شه‌پۆله‌که له‌م شه‌وه‌وه له‌وپه‌ڕى خۆرئاواى عێراق له به‌شى قائیم ده‌ستپێده‌کات و له‌ناوچه سنوریه‌کان له‌گه‌ڵ سعودیه بارانبارین ده‌ستپێده‌کات".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" له‌ماوه‌ى کاتژمێره‌کانى دوانیوه‌ڕۆى ڕۆژى یه‌کشه‌ممه یاخود سه‌رله‌ئێواره بارانێکى که‌م ڕوو له پاڕێزگاى زیقار و دواتر به‌سره ده‌کات و شه‌وه‌که‌شى ده‌گاته باشورى میسان، نیوه‌ڕۆى ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ش ده‌رفه‌تى بارانبارین ڕوو له ناوچه‌کانى شارى به‌سره ده‌کات".
سادق عه‌تیه ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو که شه‌وى یه‌کشه‌ممه شه‌پۆلێکى بارانبارینى مامناوه‌ند ڕوو له ناوچه‌کانى خۆرئاواى ئه‌نبار و خۆرئاواى نه‌ینه‌وا ده‌کات، دواتر به‌یانیه‌که‌ى روو له که‌رکوک و هه‌ولێر و دهۆک ده‌کات و ئێواره‌که‌شى له‌وانه‌یه بگاته سلێمانی.
هاوکات، ئه‌و که‌شناسه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که بارانبارین ڕۆژى دوو شه‌ممه له دهۆک و سلێمانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نێوان سوک و بارانى تونددا، بارانبارین له هه‌ندێک له ناوچه‌کانى باکور شێوازێکى به‌رده‌وامى پێوه دیار ده‌بێت و هه‌ندێک هه‌وره‌تریشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

