گۆڕان له حکومه‌تى هه‌رێم: پێویسته ئێمه‌ش کارتى ئاو دژى به‌غدا به‌کاربهێنین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێکى گۆڕان له حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌بڕێ و پێویسته ئێمه‌ش کارتى ئاو دژى به‌غدا به‌کاربهێنین".
ئه‌مشه‌و له نوسینێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى سه‌یوان عه‌لى بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له پشکى گۆڕان نوسیویه‌تی: "به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردتان ئه‌بڕێ، بودجه ئه‌بڕێ، ده‌رمان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌کان ئه‌بڕێ، وا خه‌ریکه به‌شه خۆراکى خه‌ڵکى هه‌رێم ئه‌بڕێ".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "نازانم ئێمه تاکه‌ى که‌ساس که‌ساس داواى ره‌حم و سه‌ده‌قه له به‌غدا بکه‌ین؟ ئه‌و ئه‌یه‌وێت له برسا نوچى بۆ ببه‌ین، پێویسته ئێمه‌ش کارتى ئاو دژى به‌غدا به‌کاربهێنین، هه‌رکه‌س بیه‌وێت گه‌له‌که‌م له برسا بکوژێت من مافى خۆمه له تینواى بیخنکێنم، کارتى ئاو به‌هێزترین کارته به‌ده‌ست کورده‌وه و پێویسته به‌کارى بهێنین".
سه‌یوان عه‌لى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که :"من شۆڤێنى نیم هه‌موو گه‌لى دنیام وه‌ک یه‌ک خۆشئه‌وێ، به‌ڵام میلله‌تى خۆمم له هه‌موو گه‌لان لا خۆشه‌ویستتره".

