کۆرۆنا له‌هه‌رێم: 28 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه 571 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون و 28 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 426 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، پێنج هه‌زار و 663 پشکنینى کۆرۆنا کراون، که دو هه‌زار و 144 له هه‌ولێر، 761 له سلێمانی، دو هه‌زار و 454 له دهۆک، 31 له هه‌ڵه‌بجه، 223 له گه‌رمیان و 50 له راپه‌ڕین بون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، له 24 کاتژمێردا 28 که‌سى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، که پێنج له هه‌ولێر، شه‌ش له سلێمانی، هه‌شت له دهۆک و یه‌ک که‌س له هه‌ڵه‌بجه و هه‌شت که‌سى دیکه‌ش له راپه‌ڕین بوون.
هاوکات، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، 571 توشبوو تۆمارکراون، که 231 له هه‌ولێر، 161 له سلێمانی، 121 له دهۆک، 9 له هه‌ڵه‌بجه، 46 له گه‌رمیان و 3 که‌س له راپه‌ڕین بون، 426 که‌سیش چاکبونه‌ته‌وه، که 103 له هه‌ولێر، 25 له سلێمانی، 231 له دهۆک، 15 له هه‌ڵه‌بجه، 52 له گه‌رمیان بون.
تا ئێستا 89 هه‌زار و 600 که‌س له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بون، 52 هه‌زار و 282 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و 31 هه‌زار و 475 که‌س له ژێر چاره‌سه‌ردان و دوو هه‌زار و 843 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.

