کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد: شه‌ڕى کورد و کورد حه‌رام ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتیى په‌رله‌مانتارانى کوردستان و کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد کۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند، "شه‌ڕى کورد و کورد حه‌رام ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى تشرینى 2020 کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کێتیى په‌رله‌مانتاران و که‌نه‌که له شارى هه‌ولێر سازکرا و ئه‌حمه‌د کارامووس، هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد و کاردۆ محه‌ممه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى یه‌کێتیى په‌رله‌مانتارانى کورد کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا.
ئه‌حمه‌د کارامووس، هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد رایگه‌یاند "هاتووین جه‌خت بکه‌ینه‌وه له حه‌رامکردنى شه‌ڕى کورد دژى کورد، شه‌ڕێک که جگه له ماڵوێرانى و کاولکارى هیچى دیکه بۆ کورد ناهێنێ".
هه‌روه‌ها کارامووس، ئه‌وه‌ى خسته‌روو له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاریانداوه کۆنگره‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى به به‌شداریى کوردانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و دیاسپۆرا سازبکرێت "بۆ یه‌کخستنى هه‌ڵوێسته‌کان و حه‌رامکردنى شه‌ڕى کورد و کورد ".
رۆژى 4ى تشرینى دووه‌مى 2020 له ناحیه‌ى چه‌مانکێى قه‌زاى ئامێدی له‌کاتى تێپه‌ڕبوونى هێزێکى زێره‌ڤانی به ناوچه‌که‌دا، بۆمبێکى چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش مه‌ترسى شه‌رى نێوان په‌که‌که‌و پارتى زیاتر کرد.

