هێمن هه‌ورامى: ناوه‌ڕۆکى یاساى قه‌رز له‌کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که ره‌تکراوه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند" له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و میکانیزمه کراوه‌ته‌وه که یاساى پرکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق پێتێپه‌ڕێندرا".
ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێم، له بیناى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامدرا، هێمن هه‌ورامى جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک نوسیویه‌تی:" له کۆبوونه‌وه‌ى ھه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان جه‌خت له ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و میکانیزمه کرایه‌وه که یاساى پرکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق پێتێپه‌ڕێنرا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نوسیووه که له دانیشتنێکى تایبه‌تى له په‌رله‌مان ساز ده‌که‌ن و شاندى حکومه‌ت ھه‌موو نامه‌کان و کۆنووسى کۆبوونه‌وه‌کان و به‌ڵگه‌کانى ئاماده‌یى حکومه‌تى ھه‌رێـم ده‌خرێنه روو که له ١٦ ى ٧ ى ٢٠١٩ تا ١٨ ى ١٠ ى ٢٠٢٠ بۆ راده‌ستکردنى ٢٥٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت و ٥٠٪ ى داھاتى نا نه‌وتى له‌گه‌ل حکومه‌تى عێراق ئاڵوگۆڕکراون.
بڕیاره ڕۆژى سێشه‌ممه په‌رله‌مانى کوردستان سه‌باره‌ت به یاسایى کورتهێنانى دارایى کۆبێته‌وه.

