ڤیدیۆ؛ فه‌رمانده‌یه‌کى باڵاى سه‌ربازى پارتى ده‌ستله‌کارده‌کێشێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ى شنگالى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و کارگێڕى لقى 17ى پارتى ده‌ستى له هه‌ردو پۆسته‌که‌ى و ریزه‌کانى پارتى کێشایه‌وه و هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، له‌دانانى بابه شێخى ئێزیدیه‌کان پرسى پێنه‌کراوه.
له گرته‌یه‌کى ڤیدۆییدا، قاسم شه‌شۆ، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له ریزه‌کانى پارتى و فه‌رمانده‌ى شه‌نگالى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان راگه‌یاند و ئاشکرایکرد:"من له‌پارتى نیگه‌ران نیم، هه‌رکاتێک موچه دێت، پارتى 65 ده‌فته‌ر دۆلارم بۆ ره‌وانه ده‌کات، به‌ڵام له‌دانانى بابه شێخ پرس به‌من و پیاوماقوڵانى ئێزیدیه‌کان نه‌کراوه و پشتگوێخراوین".
ئێواره‌ى یه‌ک-ى مانگى (تشرینى دوه‌م/10)ى 2020، له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر، بابه شێخ (خه‌رتو حاجى ئیسماعیل) رێبه‌رى رۆحى ئێزدییه‌کان به‌هۆى توشبونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا، له ته‌مه‌نى 87 ساڵیدا گیانى له‌ده‌ستدا، 14ى ئه‌م مانگه‌ش، عه‌لى ئه‌لیاس حاجى ناسر وه‌ک بابه‌شێخى ئێزدییه‌کان دیاری‌کرا.

