بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى: حکومه‌تى عێراق 320 ملیار دیناره‌که ده‌نێرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق روونکردنه‌وه له‌باره‌ى ناردنى پاره بۆ هه‌رێم ده‌دات و رایگه‌یاند:" به وته‌ى بریکارى وه‌زاره‌تى دارایی، حکومه‌تى عێراق 320 ملیار دیناره‌که بۆ مانگى تشرینى یه‌که‌م ده‌نێرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له میانى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق کردووه که بریکارى وه‌زاره‌تى داراییشى تێدابووه، ئاماژه‌ى به‌وه کردووه، بڕیارى حکومه‌ته که 320 ملیار دیناره‌که بۆ مانگى تشرینى یه‌که‌م ده‌نێرن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد بۆ مانگه‌کانى 11 و 12 ده‌بێت به‌پێى یاساى قه‌رز ڕێککه‌وتنى نوێى له‌سه‌ر بکرێت.
پرۆژه‌یاساى قه‌رزى بۆ کورتهێنانى بودجه له 12ى ئه مانگه‌دا په‌سه‌ند کراو به‌پێى وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره کورد مافى خۆیه‌تى بۆ مانگێکى دیکه 320 ملیار دینارى مانگى 10ى بۆ ره‌وانه بکرێت.

