شاندێکی نەتەوە یەکگرتوووەکان و حکومەتی عێراق سەبارەت بە شەنگال سەردانیان ھەولێریان کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
شاندێکی حکومەتی عێراق لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتنە هەولێر بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.
شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقە، هەروەها جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ شاندەکەدایە.
شاندەکە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 17-11-2020) گەیشتوونەتە هەولێر و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کۆدەبنەوە بەمەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال.
مانگی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق رێکەوتنێکیان سازکرد سەبارەت بە دۆخی شنگال کە لە ره‌شنووسی رێكه‌وتنه‌كه‌دا ھاتووە:
له‌پێناو دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی قه‌زای شنگال، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بگونجێت و له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شنگال وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و رێكخستنی چوارچێوه‌ی ئیداری و ئه‌منی له‌و قه‌زایه، حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و بونیادنانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه رێكه‌وتن:
- میحوه‌ری ئیداری:
- ده‌ستنیشانكردنی قایمقامێكی نوێ بۆ قه‌زاكه، كه تایبه‌تمه‌ندی بێلایه‌نی، پیشه‌یی و ده‌ستپاكی تێدا بێت و به‌گوێره‌ی میكانیزمه ده‌ستووری و یاساییه‌كان كه‌سێكی په‌سه‌ند بێت.
- دوای ناساندنی قایمقامی نوێ، لیژنه‌ی هاوبه‌شی پێكهێنراو له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه به‌دواداچوون بۆ پێگه ئیدارییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ما پیشه‌یی، ده‌ستپاكی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌زاكه.
- میحوه‌ری ئه‌منی:
- پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگری به‌رپرسیارێتی ئاسایشی ناوخۆی سه‌نته‌ری ئه‌و قه‌زایه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ته‌واوی پێكهاته و گروپه چه‌كداره‌كانی دیكه ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی سنووری قه‌زای شنگال.
- به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌و قه‌زایه له رێگه‌ی دامه‌زراندنی (2500) كه‌س له‌سه‌ر میلاكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی شنگال، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی شنگال، كه له كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
- كۆتاییهێنان به بوونی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "pkk" له قه‌زای شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها نابێت نه په‌كه‌كه و نه گروپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه هیچ رۆڵێكیان له ناوچه‌كه هه‌بێت.
- میحوه‌ری دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه:
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاسته‌كه‌ی و ورده‌كاری ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاری ده‌كرێت.
- بۆ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌وه‌ی له میحوه‌ره ئیداری و ئه‌منییه‌كاندا هاتووه، لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو لادا پێكده‌هێنرێت، بۆ چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ناو رێكه‌وتنه‌كه.

