وه‌زیرى ناوخۆ: هیچ هێزێکى ناعێراقى له‌شه‌نگالدا نامێنێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، دواى رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ى ئیداره‌دانى کارگێڕى و سه‌ربازى شنگال، بڕیاردراوه ئیداره‌ى شاره‌که بدرێته‌وه ده‌ست خه‌ڵکه‌که‌ى و " هیچ هێزێکى ناعێراقى له‌شه‌نگالدا نامێنێت".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى دووه‌مى 2020، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کۆبوه‌وه و هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌کانى رێککه‌وتنى ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگالیان تاوتوێکرد و رایانگه‌یاند:" رێککه‌وتنى شنگال هه‌نگاوى باشى بڕیوه و هیچ هێزێکى ناعێراقیش له‌شاره‌که‌دا بونى نامێنێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شکرد، هه‌ردولا پابه‌ندن به جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌که و خشته‌ى کاتى پێکده‌هێنرێت بۆ جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه سیاسی، کارگێڕى و سه‌ربازییه‌کان.
دواى نزیکه‌ى سێ ساڵ هه‌نگاوى کرده‌یى بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى ره‌وشى شنگال ده‌ستیپێکردوه، سه‌ره‌تا له روى کارگێڕى و ئه‌منییه‌وه رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێده‌کرێت. دواتر قۆناعى ئاوادانکردنه‌وه‌ى شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان ده‌ستپێده‌کات.

