قوباد تاڵه‌بانى: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت رێککبکه‌وین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"فشاره سیاسییه‌کانى به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێم گفتوگۆکانیان قورس کردووه، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت و غاز و دۆسیه‌کانى دیکه رێکبکه‌وین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانى ئۆنڵایندا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه له‌ماوه‌ى رابردوو ئاماده‌ییمان ده‌ربڕى بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئێستاش ئاماده‌ین بۆ رێککه‌وتن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌غدا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فشاره‌کانى بۆسه‌ر هه‌رێم و فشاره سیاسییه‌کان گفتوگۆکانیان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا زۆر قورس کرد و نزیکبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش بارودۆخه‌که قورس‌تر ده‌کات".
هاوکات، قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌غدا به‌رده‌وامه له فشاره‌کانى بۆسه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام" ئێمه به‌رده‌وامین له گفتوگۆ و ئاماده‌یى رێککه‌وتنین له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانى نه‌وت و غاز و ده‌روازه سنوورییه‌کان".

