هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ کازمى ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له په‌یامێکدا ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئاشکرا ده‌کات له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه.
لاهور شێخ جه‌نگی، له‌و په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌ر له‌وه‌ی گله‌یی له شیعه و سوننه بکه‌ین، له‌م سه‌ردانه‌م بۆ به‌غدا بۆم ده‌رکه‌وت که، تیمی دانوستانی هه‌رێم به‌رپرسیارن له‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له نێو (پرۆژه یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه) جێگیر بکه‌ن له‌کاتێکدا چه‌ندین بژارده‌ى باشیان له‌به‌رده‌ست بووه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به‌ڵام هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و له ماده‌ی حه‌وتی یاسا‌که ده‌رفه‌تێکى باش دراوه به حکومه‌تی هه‌رێم بۆ دانوستان، بۆیه حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به‌رپرسیارانه ره‌فتار بکا و په‌له بکات له ناردنی شاندێکی خاوه‌ن بڕیار بۆ به‌غدا تا چیتر ماف و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دوا نه‌که‌وێت، و گه‌له‌که‌مان په‌راوێز نه‌خرێت".
هاوکات، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه: "به‌گشتى سه‌ردانه‌که‌مان بۆ به‌غدا، بۆ داکۆکیکردن له مافى مووچه‌خۆرانى گه‌له‌که‌مان، پێ به‌رهه‌م بوو، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق کۆبونه‌وه‌یه‌کی باشمان ئه‌نجامدا و جه‌ختم کرده‌وه قووتی میله‌ته‌که‌م نه‌کرێت به‌قوربانی غروری هیچ لایه‌نێک".
لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که: "کازمى سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانیى خۆی له تیمی دانوستانکاری هه‌رێم، به‌ڵام به‌ڵێنیدا له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى ده‌خاته‌گه‌ر له پێناو ناردنی شایسته داراییه‌کانی مووچه‌خورانی هه‌رێم".

