ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر کۆمه‌ڵێک بڕیارى نوێى ده‌رکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخى کۆرۆنا له سنوورى ئه‌و پارێزگایه و کۆبووه‌وه و کۆمه‌ڵێک بڕیارى نوێى ده‌رکرد.
ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2020/11/17، به‌سه‌رپه‌رشتى هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت و ئاماده‌بوونى عه‌لى ره‌شید، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و ته‌واوى ئه‌ندامانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆن، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌دیوانى پارێزگا کۆبووه و گه‌یشتنه ئه‌م بڕیارانه‌ى خواره‌وه:
یه‌که‌م/ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، سوپاس و ستایشى دانیشتوانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات، که له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا به‌هۆى پابه‌ندبوونیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزی، تاڕاده‌یه‌ک توانراوه له سنوورى پارێزگاکه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک رێژه‌ى تووشبوون به‌کۆرۆنا که‌مبێته‌وه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى خۆشحاڵییه، بۆیه تکا له‌هاووڵاتیانى شاره‌که‌مان ده‌که‌ین، پابه‌ندى بڕیار و رێنماییه ته‌ندروستیى و رێکاره‌کانى خۆپارێزى بن و زۆر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان و ده‌مامک ببه‌ستن، له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستیى شاره‌که‌مان و سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیانی، هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشى یه‌که کارگێڕییه‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانییه‌کان، هێزه‌کانى (پۆلیس، ئاسایش، زێره‌ڤانی، هاتووچۆ) ده‌که‌ین، که جوامێرانه له‌پێناو پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى شاره‌که‌مان و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا و سه‌لامه‌تى گیانى هاووڵاتیانى شاره‌که‌مان له‌ئه‌رکدا بوونه.
دووه‌م/ داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ین، به‌و په‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا، له‌پێناو سه‌لامه‌تى خۆیان و ئازیزانیان پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌کۆرۆنا، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رکه‌سێک ره‌چاووى به‌ستنى (ده‌مامک) و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌کات، رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه.
سێیه‌م/ داوا له‌مامۆستایانى ئاینى و پێشنوێژى مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ین، له جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى به‌م شێوه‌یه هاوکارمانبن:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نوێژخوێن نابێت منداڵ له‌گه‌ڵ خۆى ببات بۆ ناو مزگه‌وت.
رێگه نه‌ده‌ن نوێژخوێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) و به‌رماڵى تایبه‌تى خۆى بۆ نوێژکردن بڕواته ناو مزگه‌وت.
هه‌ر مزگه‌وتێک پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه داده‌خرێت.
چواره‌م/ (نۆڕینگه، سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵگا پزیشکییه‌کان، نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کان) و هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌شى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر سه‌ردانیان ده‌که‌ن، ده‌بێت پابه‌ندى جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له‌کۆرۆنا بن، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێ، رێکارى یاسایى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر و شوێنه‌که به پێبژاردن و داخستن سزاده‌درێت.
پێنجه‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى کراوه‌ن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنه بازرگانیه‌کان، بازاڕ، چێشتخانه)، پێویسته ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى جێبه‌جێبکه‌ن له به‌ستنى (ده‌مامک، دوورى مه‌وداى نێوان هاوڵاتییان، دروست نه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، دانانى هێماى نۆره‌ى هاووڵاتیان له‌سه‌ر زه‌وى به‌تایبه‌تى لاى کاشیرى مۆڵ و مارکێته‌کان و پێشوازى هوتێل و موتێله‌کان)، هه‌رشوێنێک ئه‌م رێنماییانه به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ده‌مامک) جێبه‌جێ نه‌کات، لێژنه‌ى قایمقامیه‌ته‌کان، تیمه‌کانى ته‌ندروستی، شاره‌وانی، چاودێرى بازاڕ، هێزه ئه‌منییه‌کان راسپێردراون، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌که داده‌خه‌ن.
شه‌شه‌م/ (پێشانگاکانى ئۆتۆمۆبێل، بازاڕه میللییه‌کان، گۆڕه‌پانه‌کانى باڵنده، هاوینه هه‌واره‌کان، شوێنه گه‌شتیارى و گه‌شتیاره‌کانیان) ده‌بێت ره‌چاووى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى بکه‌ن و پابه‌ندبن به به‌ستنى (ده‌مامک)، هه‌رشوێنک پابه‌ند نه‌بێت، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
حه‌فته‌م/ بۆ چاودێریکردن و جێبه‌جێکردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا له شوێنه گشتییه‌کانى (کۆمه‌ڵگا، قه‌زا، ناحییه‌کان)ى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، مه‌فره‌زه‌ى گه‌ڕۆک له هێزه ئه‌منیه‌کان پێکهێنراوه، هه‌ر که‌س و لایه‌نێک پابه‌ند نه‌بێت، رێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گێرێته‌به‌ر.
هه‌شته‌م/ هۆشدارى ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانى (ته‌کسی، تایبه‌ت، پاس، مینى پاس) پابه‌ندى رێناماییه ته‌ندروستییه‌کان بن و خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیان (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر که‌سێک سه‌رپێچى له‌م بڕیاره بکات، له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتووچۆ رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر به پێبژردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌ی.
نۆیه‌م/ ئه‌م شوێنانه به‌داخراوى ده‌مێنه‌وه:- (هۆڵه‌کانى بووک گواستنه‌وه، هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک).
ده‌یه‌م/ ئه‌م شوێنانه له کاتژمێر (12:00)ى شه‌و داده‌خرێن:- (یانه‌ى شه‌وانه، نێرگه‌له‌کێشان، یانه‌کانى مه‌ى خواردنه‌وه (باڕ)، لایف میوزیک، ئاهه‌نگى شه‌وانه‌ى یانه‌کان).
یازده‌هه‌م/ (پرسه‌دانان له (هۆڵ، ماڵ، ژێر چادر، مه‌راسیمى سه‌رقه‌بران) قه‌ده‌غه‌یه، بنکه‌ى پۆلیس و موختارى گه‌ڕه‌ک به‌رپرسیارن، هه‌رکه‌سێک پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێى به‌یانى ژماره (52)ى ساڵى 2020ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رێکاریى یاسایى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
دوازده‌هه‌م/ سه‌رجه‌م بازگه‌کانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، رێگه به‌هیچ گروپێکى گه‌شتیارى و که‌سێک نادرێت به‌بێ به‌ستانى (ده‌مامک) داخڵى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێکارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ر کۆمپانیا گه‌شتیارییه‌کان ده‌گیرێته‌به‌ر.
سێزده‌هه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌کان ده‌بێت (ده‌مامک) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک له کاتى ده‌وام (ده‌مامک)ى نه‌به‌ستابێت رێکارى کارگێرى به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاووڵاتییه‌ک و موراجعێک بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانییان به‌بێ به‌ستنى (ده‌مامک) بۆى نییه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ک، به پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسى فه‌رمانگه‌که رووبه‌ڕووى رێکارى یاسایى ده‌بێته‌وه.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2020/11/17

