پزیشکێکى دیارى سلێمانى به کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شارى پزیشکى فاروق ڕایده‌گه‌یه‌نێت که د. جه‌مال ساڵح عه‌بدولڕه‌حمان پاش ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ په‌تایى کۆرۆنادا گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ى تشرینى 2020، شارى پزیشکى فاروق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، د. جه‌مال ساڵح عه‌بدولڕه‌حمان کۆچى دوایى کرد پاش ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا-دا.
دکتۆر جه‌مال، له ساڵى ١٩٤٦ له شارى سلێمانى له دایکبووه، پاش خوێندنى دوا ناوه‌ندی، ده‌چێت بۆ کۆلێژى پزیشکیى له موسڵ و له ساڵى ١٩٧٠ خوێندن ته‌واو ده‌کات، و دواتر ده‌چێت بۆ کۆلێژى پزیشکیى له زانکۆى له‌نده‌ن له ولاتى به‌ریتانیا به مه‌به‌ستى درێژه‌دان به خوێندنه‌که‌ى و به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ى پسپۆڕێتى له بوارى نه‌خۆشییه‌کانى هه‌ناوی-دا.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" دکتۆر جه‌مال یه‌که‌م ڕاگرى کۆلێژى پزیشکیى بووه له زانکۆى سلێمانى له نێوان ساڵى ١٩٩١ تا ١٩٩٦، و وه‌ک ماموستاى وانه‌بێژى له‌وێ کارى کردووه. وه له به‌روارى ١٢/٧/٢٠١٩ ده‌ستى به کارکردن کردووه له شارى پزیشکیى فاروق، وه‌ک پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌کانى هه‌ناوی".

