پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرین: شۆڕش ھیچ نیه جگه‌له مه‌کینه‌یه‌کى جه‌ڕاندن و پلیشانه‌وى تێکۆشه‌ران
دلێر ماوه‌تى ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان: دواى 40 ساڵ یه‌ک شت فێربوین که‌گاڵته به‌م نتیجه و وه‌زعه بکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دلێر ماوه‌تی، پێشمه‌رگه‌ى دێرین و ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر لیستى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" شۆڕش ھیچ نیه جگه‌له مه‌کینه‌یه‌کى جه‌ڕاندن و پلیشانه‌وى تێکۆشه‌ران، دواى 40 ساڵ یه‌ک شت فێربوین که گاڵته به‌م نتیجه و وه‌زعه بکه‌ین".
دلێر ماوه‌تی، پێشمه‌رگه‌ى دێرین له نوسینێکدا که له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تى: "که شۆڕشى نوێ ده‌ستیپێکرد زۆربه‌مان شۆڕشمان وه‌ک ھێزێکى عه‌داله‌تخواز وه‌رگرت، وه‌ک نوێنه‌رى حه‌قیقه‌تى ڕه‌ھا سه‌یرمان ده‌کرد و ده‌مان وت خوا ئه‌م سه‌رکردانه‌ى ته‌نھا بۆڕزگارى کورد دروست کردوه، ھه‌مومان ئاماده‌بوین له‌پێناویدا بمرین".
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه"شۆڕش و ھه‌ندێ وشه‌ى تازه جۆره سحرێکى له‌سه‌رمان دروست کردبوو ته‌واو ھۆگرى ببوین، ھه‌میشه شه‌ڕمان بو له‌سه‌ر چه‌ند وشه‌یه‌ک که‌ئێستا ھیچیان بونیان نه‌ماوه، ئاى که‌شه‌ڕێکى بێ سودو بێ‌مانا مان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌کرد ، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبونى کات ئه‌و وشانه ماناى خۆیان له‌ده‌ستدا".
دلێر ماوه‌تى ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که" ھیچ دۆڕانێک له‌دۆڕانى ماناى ئه‌و وشانه به‌ئازارتر نییه بۆ تێکۆشه‌ران که‌سه‌دان که‌س بۆى مردن ـ جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و ھه‌مو ماوه‌یه به‌یه‌که‌وه بوین که‌س نه‌بو به‌ھاوڕێى که‌س".
دلێر ماوه‌تى ده‌شڵێت:" بۆیه شۆڕش ھیچ نیه جگه‌له مه‌کینه‌یه‌کى جه‌ڕاندن و پلیشانه‌وى تێکۆشه‌ران، دواى 40 ساڵ یه‌ک شت فێربوین که گاڵته به‌م نتیجه و وه‌زعه بکه‌ین".

