فرسەت سۆفی کۆچی دوایی کرد

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا کۆچی داییکرد دوای چوار ھەفتە لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رۆژی 19-10-2020، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کە فرسەت سۆفی تووشی کۆرۆنا بووە. دواتر بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێکرا.

د. فرسەت سۆفی، لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبووە، مانگی 9ی ساڵی رابردوو بووە پارێزگاری هەولێر. پێشتر ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە، ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە. ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە. ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە، ھەروەھا سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار