نێچیرڤان بارزانی: د. فرسه‌ت زۆر به دڵسۆزییه‌وه به‌ده‌م کێشه‌کانى خه‌ڵکه‌وه ده‌چوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى ماڵباتى دکتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى کۆچکردووى هه‌ولێر کرد و رایگه‌یاند "د. فرسه‌ت که‌سێکى کارزان و دڵسۆز بوو، زۆر به دڵسۆزییه‌وه به‌ده‌م کێشه‌کانى خه‌ڵکه‌وه ده‌چوو".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له پرسه‌نامه‌که‌یدا رایگه‌یاند:"د. فرسه‌ت سۆفى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نییه‌وه رۆڵێکى گرنگى له ریزه‌کانى یه‌کێتیى قوتابیانى کوردستاندا گێڕا، دواییش وه‌ک کادیرێکى پێشکه‌وتوو له بوارى کارى جه‌ماوه‌ریدا رۆڵى هه‌بوو".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى هه‌رێم راشیگه‌یاند:" دواى وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر، زۆر به دڵسۆزییه‌وه به‌ده‌م کێشه‌کانى خه‌ڵکه‌وه ده‌چوو، زۆر پرۆژه‌ى هه‌بوون بۆ پێشخستنى زیاترى شارى هه‌ولێر و هه‌موو ناوچه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر. به‌داخه‌وه مه‌رگ رێگه‌ى نه‌دا زیاتر خزمه‌تى هه‌ولێر و کوردستان بکات."
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر به کۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى کۆچى دواییکرد و بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمى کوردستان.
ده‌قى په‌یامى هاوخه‌میى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
به‌بۆنه‌ى کۆچى دواییى د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێره‌وه، له دڵه‌وه خه‌مگینى و ماته‌مینیى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و که‌سوکارى و هه‌موو خه‌ڵکى پارێزگاى هه‌ولێر و کوردستان ده‌که‌م.
د. فرسه‌ت سۆفى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نییه‌وه ڕۆڵێکى گرنگى له ڕیزه‌کانى یه‌کێتیى قوتابیانى کوردستاندا گێڕا، دواییش وه‌ک کادیرێکى پێشکه‌وتوو له بوارى کارى جه‌ماوه‌ریدا ڕۆڵى هه‌بوو، هه‌روه‌ها وه‌ک په‌رله‌مانتارێکى چالاک و یاساناسێکى لێهاتوو ڕۆڵێکى زۆر به‌رچاوى له په‌رله‌مانى کوردستاندا هه‌بوو. کارزانی، ده‌ستپاکی، نیشتیمانپه‌روه‌رى و دڵسۆزیى د. فرسه‌ت، ئه‌وى کردبووه که‌سێکى خۆشه‌ویست و جه‌ماوه‌ری.
دواى وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر، زۆر به دڵسۆزییه‌وه به‌ده‌م کێشه‌کانى خه‌ڵکه‌وه ده‌چوو، زۆر پڕۆژه‌ى هه‌بوون بۆ پێشخستنى زیاترى شارى هه‌ولێر و هه‌موو ناوچه‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر. به‌داخه‌وه مه‌رگ ڕێگه‌ى نه‌دا زیاتر خزمه‌تى هه‌ولێر و کوردستان بکات.
خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و دڵنه‌وایى به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت. کار و دڵسۆزیى د. فرسه‌ت سۆفی، هه‌میشه له یادى ئێمه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
18/11/2020

