مه‌سرور بارزانى: کۆچى دوایى پارێزگارى هه‌ولێر زیانێکى گه‌وره‌یه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانى له په‌یامێکدا بۆ کۆچى دوایى پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێ، کۆچکردنى زیانێکى گه‌وره‌یه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" خۆم له نزیکه‌وه، ئاگادارى دڵسۆزى و په‌رۆشى و کارامه‌یى ئه‌و بووم له خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان به‌گشتی، بۆیه کۆچکردنه‌که‌ى زۆر خه‌مگینى کردم".
ده‌قى په‌یامى هاوخه‌میى سه‌رۆکى حکومه‌ت:
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى قووڵه‌وه هه‌واڵى کۆچى دوایى پارێزگارى هه‌ولێر (د. فرسه‌ت سۆفی)مان پێگه‌یشت. کاک د.فرسه‌ت که‌سێکى نیششتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز و لێهاتوو بوو. هه‌موو ژیان و ته‌مه‌نى خۆى له خزمه‌تکردنى نیشتمان و خه‌ڵکیدا به سه‌ربرد و له هه‌موو پۆست و به‌رپرسیاره‌تییه‌کانیدا، له قۆناغى په‌رله‌مانتاریى و دواتریش، داکۆکیکارێکى دیارى پرۆسه‌ى چاکسازیى بوو. به‌تایبه‌تى وه‌ک پارێزگارى هه‌ولێر، ئه‌رکه‌کانى به دڵسۆزى و له خۆبردوویى به‌جێ ده‌گه‌یاند و خۆم له نزیکه‌وه، ئاگادارى دڵسۆزى و په‌رۆشى و کارامه‌یى ئه‌و بووم له خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى هه‌ولێر و هه‌رێمى کوردستان به گشتى ، بۆیه کۆچکردنه‌که‌ى زۆر خه‌مگینى کردم و زیانێکى گه‌وره‌شه بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه، ماته‌مینى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه نیشتمانپه‌روه‌ره‌که‌ى و خه‌ڵکى کوردستان و به‌تایبه‌تى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌م. خواى مه‌زن گیانى به به‌هه‌شت شاد بکات و سه‌بوورى و ئارامیش به هه‌موولایه‌کمان ببه‌خشێت.
یاد و هه‌ڵوێسته‌کانى کاک د.فرسه‌ت سۆفى هه‌میشه به زیندوویى ده‌مێننه‌وه.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2020/11/18

