حکومه‌ت: سبه‌ینێ مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى فرسه‌ت سۆفى سازده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى کرد، سبه‌ینێ ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى کۆچکردووى هه‌ولێر ده‌گاته‌وه پایته‌خت و له فڕۆکه‌خانه مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌که‌ى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان سازده‌کرێت.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو و ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان به‌گشتى و پارێزگاى ھه‌ولێر به‌تایبه‌تى ده‌کات".
فرسه‌ت سۆفی، 41ـه‌مین پارێزگارى هه‌ولێر دواى 30 رۆژ له تووشبوونى به په‌تاى کۆرۆنا، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌نقه‌ره کۆچى دوایى کرد، هه‌تاوه‌کو له‌هۆش خۆى ببوو، قبوڵى نه‌کردبوو له هه‌ولێر بیبه‌نه ده‌ره‌وه، به‌ڵام دواى بێهۆشبوونى له‌سه‌ر خواستى ئازیزانی، ره‌وانه‌ى تورکیا کرابوو بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بکرێت.
ده‌قى پرسه‌نامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایى (د. فرسه‌ت سۆفی)، پارێزگارى ھه‌ولێر، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو و ته‌واوى خه‌ڵکى کوردستان به‌گشتى و پارێزگاى ھه‌ولێر به‌تایبه‌تى ده‌کات.
د. فرسه‌ت سۆفى وه‌ک مرۆڤێکى ساده و نیشتمان په‌روه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ى که پۆستى پارێزگارى هه‌ولێرى وه‌رگرتبوو، به به‌رده‌وامى و شه‌ونخوونى کارى ده‌کرد و له‌م ماوه که‌مه‌شدا ده‌ست و په‌نجه‌ى له هه‌موو بواره ئیدارى و خزمه‌تگوزارییه‌کانى ئه‌م پارێزگایه‌دا دیاره.
داواکارین له په‌روه‌ردگارى مه‌زن ئارامى به خانه‌واده و که‌سوکارى ببه‌خشێت و رۆحى کۆچکردووش به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بکات.
سبه‌ى پێنجشه‌ممه 19ى تشرینى دووه‌مى 2020 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و لایه‌نه سیاسییه‌کان، مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى خوالێخۆشبوو له فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له شارى هه‌ولێر به خاک ده‌سپێردرێت.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2020/11/18

