مه‌سعود بارزانى: کوڕێکم له‌ده‌ستدا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌یامێکدا به‌هۆى کۆچى دوایى فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند:" زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردوم، خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه و کوڕێکى خۆمم له‌ده‌ستداوه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌سعود بارزانى له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند:" هه‌واڵى کۆچى دوایى د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردم، نمونه‌ى لێهاتویى و دڵسۆزى و ده‌ستپاکی، کادیرێکى نیشتیمانپه‌روه‌ر و چالاک بو که له ماوه‌یه‌کى که‌مدا توانى خۆى بسه‌لمێنێت و جێگه‌ى خۆى له‌ناو دڵى جه‌ماوه‌ردا بکاته‌وه، له‌ده‌ستدانى گه‌نجێکى دڵسۆزى وه‌ک د. فرسه‌ت خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه، کوڕێکى خۆم له‌ده‌ستدا".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ی مه‌سعود بارزانى:
به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
هه‌واڵى کۆچى دوایى د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر زۆر خه‌مبار و دڵته‌نگى کردم. خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفى نموونه‌ى لێهاتوویى و دڵسۆزى و ده‌ستپاکى و، کادیرێکى نیشتیمانپه‌روه‌ر و چالاک بوو که له ماوه‌یه‌کى که‌مدا توانى خۆى بسه‌لمێنێ و جێگه‌ى خۆى له‌ناو دڵى جه‌ماوه‌ردا بکاته‌وه. له‌ده‌ست دانى گه‌نجێکى دڵسۆزى وه‌ک د. فرسه‌ت خه‌ساره‌تێکى گه‌وره‌یه، کوڕێکى خۆم له‌ده‌ست دا.
سه‌ره‌خۆشى له خۆمان و خانه‌واده و که‌سوکارى خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت و هه‌موو هاوکارانى له حکوومه‌ت و پارێزگا و ته‌واوى خه‌ڵکى شارى هه‌ولێر ده‌که‌م و له خوداى گه‌وره داواکارم جێگه‌ى به‌هه‌شت بێت و سه‌بر و ئارامى به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
18ـى تشرینى دووه‌مى 2020

