قوباد تاڵەبانی: کاک فرسەت بە تەنھا لە پارتی نەڕۆیشت

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەگەرچی فەرسەت سۆفی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بوو، پبەڵام لە دەست هەمووان رۆیشت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر لە تورکیا گیانی لەدەستدا دوای مانگێک لە تووشبوونی بە کۆرۆنا.

دەقی وتەکانی قوباد تاڵەبانی لەسەر فرسەت سۆفی

بە‌ڕێزان كە‌سوكار و بنە‌ماڵە‌ی كۆچكردوو كاك فە‌رسە‌ت سۆفی

زۆر بەداخەوە ئەمرۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ رۆیشت.

فەرسەت سۆفی نەک تەنها کەسێکی کارا و دڵسۆز و خەمخۆر بوو، بەڵکو هاوڕێشم بوو. کەسێک بوو کە بەردەوام بە بێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە. هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو. دەستی هەبوو لە هەموو رێککەوتن و هەنگاوەکانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لەپێناو ئارامیی و تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی. کەسێک بوو نەدەترسا راستیەکان بە سەرووی خۆی بڵێ، نەشدەترسا هەڵوێستی جوامێرانە بنوێنێت.

راستە کاک فەرسەت سەرکردایەتی پارتی بوو، پارێزگاری هەولێر بوو، بەڵام تەنها هی هەولێر و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو، کاک فەرسەت، هی هەمووان بوو و لە دەست هەمووان رۆیشت.

رۆحی شاد بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار