هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌کان برا عێراقییه‌کان ده‌کوژن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، واین مارۆتۆ له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى شه‌وى رابردوى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداوه رایگه‌یاند" گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌کان برا عێراقییه‌کان ده‌کوژن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، واین مارۆتۆ وته‌بێژى هاوپه‌یمانى دژى داعش له تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند:" پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانیانى هێرشه‌که‌ى شه‌وى رابردووى به‌غدا ده‌که‌ین، ئه‌مه هێشتا نمونه‌یه‌کى دیکه‌ى گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌کانه بۆ کوشتنى برا عێراقیه‌کانیان".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانى راشیگه‌یاند:"ئه‌و هێرشانه زیان به‌و که‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت که به‌دواى به‌دواى ئاشتیدا ده‌گه‌ڕێن".
واین مارۆتۆ به‌ناوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیکردنى حکومه‌تى عێراق".
دوێنێ شه‌و له کاتى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌گه‌رى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیراندا له‌به‌غدا چه‌ند کاتۆشایه‌ک ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا کراو له‌ئه‌نجامیشدا منداڵێک گیانى له‌ده‌ستدا و پێنج که‌سى دیکه برینداربوون.

