وه‌زیرى پێشمه‌رگه بۆ ناردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه له به‌غداوه داواى هاوکارى له‌به‌ریتانیا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارى باڵاى به‌رگرى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقا کۆده‌بێته‌وه و ڕایگه‌یاند:" پێشمه‌رگه به‌شێکه له سیستمى به‌رگرى عێراق و پێویسته شایسته داراییه‌کانى خه‌رج بکرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى 2020، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، ڕاوێژکارى باڵاى به‌رگرى به‌ریتانیا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکوورى ئه‌فریقا دووپاتى کرده‌وه، تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش مه‌ترسییه‌کى ڕاسته‌قینه‌یه، که هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریى و ئاسایشى ناوچه‌که ده‌کات.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێکى نووسینگه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه، “گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و ڕۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه‌کانى به‌ریتانى بوو به‌بایه‌خه‌وه تاوتوێکرا".
وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌ئێستادا په‌یوه‌ندى به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقدا هه‌یه و هه‌نگاوى باش چووینه‌ته پێشه‌وه"خاوکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان و له پرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر – به‌غدا پێویستیمان به هاوکاریى به‌ریتانیا له عیراق و هه‌رێمى کوردستاندا
شۆرش ئیسماعیل باسى نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه وه‌ک به‌شێک له سیستمى به‌رگرى عیراق بۆ کرد‌و داواى لێکرد هه‌وڵه‌کانى بخاته‌گه‌ر له‌وپێناوه‌دا.
ڕاوێژکارى باڵاى به‌رگرى به‌ریتانیا، که نوێنه‌رى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیاشه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقا، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌که و تێکشکانى تیرۆریستان، له هاوکارى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین.
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که:" به‌وردى چاودێرى و هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ین له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى چاکسازى له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و خواستى ئێمه و هاوپه‌یمانانه، هێزێکى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆ، که هه‌مووان له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبکاته‌وه بونیاد بنێین".

