مسته‌فا سه‌ید قادر: پێویسته یه‌کگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بکرێته ئه‌رکێکى له‌پێشینه‌یی

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکى حکومه‌تى بریتانیا کۆبوه‌وه و پرسى یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه، ئه‌نجامدانى چاکسازى و به‌رده‌وامى هاوکارى نێوان هه‌ردولا له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا تاتوێ ده‌که‌ن و جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه که له ئه‌نجامدانى چاکسازیدا، پێویسته یه‌کگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بکرێته ئه‌رکێکى له‌پێشینه‌یی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌مى 2020، مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ جۆن لۆریمه‌ر، راوێژکارى سیاسى و سه‌ربازى باڵاى حکومه‌تى بریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ستیڤن هاکى باڵیۆزى بریتانیا له عێراق و تیمێکى سه‌ربازى بریتانى کۆبوه‌وه و سه‌باره‌ت به دوایین پێشهات و گۆرانکارییه سیاسى و سه‌ربازى و ئابوریییه‌کانى ناوچه‌که به گشتى و عێراق و کوردستان به تایبه‌تى گفتوگۆیان له‌باره‌وه کراوه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى کۆبونه‌وه‌که مسته‌فا سه‌ید قادر و ئه‌ندامانى شانده‌که جه‌ختیان له یه‌کگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه کرده‌وه له ئه‌نجامدانى چاکسازى له سه‌رجه‌م هێزه چه‌کداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و که ئه‌م کاره بکرێته ئه‌رکێکى پێشینه‌یی.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه کۆک بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌کریزى لایه‌نه سیاسییه‌کان و یه‌ک هه‌ڵوێستییان سه‌باره‌ت مه‌سه‌له چاره‌نوسازه‌کان یارمه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌دات پله و پایه‌ى له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه پته‌وتر بێت.
هاوکات، مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم، رۆڵى بریتانیاى به‌رز نرخاندوه له پشتگیرکردنى هه‌رێمى کوردستان له رۆژانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش و پێشنیارى بۆ شانده‌که کردوه که ئه‌م رۆڵه له ئێستادا فراوانتر بکرێت.

