کاتژمێر 11 ته‌رمى فرسه‌ت سۆفى ده‌گاته‌وه فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه هه‌رێمى کوردستان و له رێوڕسمێکدا به خاکده‌سپێردرێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکى په‌رله‌مان، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و لایه‌نه سیاسییه‌کان، مه‌راسیمى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى فرسه‌ت سۆفى له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له شارى هه‌ولێر به خاک ده‌سپێردرێت و چاوه‌روان ده‌کرێت کاتژمێر 11ى پێشنیوه‌رۆ بگاته فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر.
فرسه‌ت سۆفی، 41ـه‌مین پارێزگارى هه‌ولێر بوو، دواى 30 رۆژ له تووشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا، دوێنێ 18/11/2020 له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌نقه‌ره گیانى له‌ده‌ستدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
