ته‌رمى فرسه‌ت سۆفى له هه‌ولێر به‌خاک ده‌سپێردرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر گه‌ڕێنرایه‌وه هه‌رێمى کوردستان و له رێوڕسمێکدا له شارى هه‌ولێر به‌خاکده‌سپێردرێت.
هه‌روه‌ها له رێوڕه‌سمکه‌دا، که له فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانى لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌شدارن.
رۆژى ٢٠ى مانگى ١٠ى ئه‌مساڵدا، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر توشى کۆرۆنا بووه، هاوکات، رۆژى سێى ئه‌م مانگه به‌هۆى ناجێگیرى دۆخى ته‌ندروستییه‌وه ره‌وانه‌ى تورکیا کرا.
دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدا، دوێنێ چوارشه‌ممه، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى وڵاتى تورکیا کۆچى دواییکرد
ژیاننامه‌ى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر:
له ساڵى ١٩٧٨ له قه‌زاى چۆمان له‌دایکبووه، مانگى ٩ى ساڵى رابردوو بووه پارێزگارى هه‌ولێر.
- دکتۆراى له یاساى گشتى هه‌یه
- مامۆستاى زانکۆى پۆله‌ته‌کنیکى هه‌ولێر بوو
- ئه‌ندامى خوولى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستان بوو
- ئه‌ندامى ده‌سته‌ى راوێژکاریى یاسایى له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان بوو
- ئه‌ندامى لیژنه‌ى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى کوردستان بوو
- ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى چاکسازى بوو
-سه‌رۆکى لیژنه‌ى کاتیى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان بوو

