نێچیرڤان بارزانی: فرسه‌ت سۆفى کارى بۆ نه‌هێشتنى که‌موکوڕییه‌کانى حکومڕانى ده‌کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارى له مه‌راسیمى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى کۆچکردوى هه‌ولێر کرد و رایگه‌یاند:" د. فرسه‌ت سۆفى که‌م ژیا به‌ڵام ژیانێکى پێ له‌کارو به‌رهه‌مى هه‌بو و نمونه‌ى به‌رپرسى کارزان، دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ر بوو، کارى بۆ نه‌هێشتنى که‌موکوڕییه‌کانى حکومڕانى ده‌کرد".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له وتارێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، د. فرسه‌ت سۆفى له‌ماوه‌ى کارکردنیدا وه‌ک پارێزگارى هه‌ولێر و له ئه‌رکه‌کانى پێشوشیدا کارى بۆ نه‌هێشتنى که‌موکوڕییه‌کانى حکومڕانى ده‌کرد و به‌وه‌ش سه‌رنجى به‌شێکى زۆرى خه‌ڵکى به‌لاى خۆیدا راکێشابو و ته‌واو خه‌ڵکى له‌کاره‌کانى رازیبون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان باسى له‌وه‌شکرد، فرسه‌ت سۆفى به تێکه‌ڵبونى له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، ببوه خۆشه‌ویستى هه‌موان و کاتێکیش له په‌رله‌مانى کوردستان بو ببوه جێگه‌ى متمانه‌ى زیاترى خه‌ڵک.
هاوکات، نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌ماوه‌ى رابردوشدا هه‌مو هه‌وڵى بۆ ئه‌وه‌ى بو گرژى له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا نه‌هێڵێت، بۆیه ناوبراو به‌چیرۆکى سه‌رکه‌وتوى ژیانی، وێنه‌یه‌کى جوانى به‌جێهێشت.
دوێنێ چوارشه‌ممه فرسه‌ت سۆفی، پارێزگارى هه‌ولێر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى وڵاتى تورکیا کۆچى دواییکرد، دواى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له‌ژێر چاره‌سه‌ریدا به‌هۆى تووشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمه‌که‌ى گه‌رێندرایه‌وه هه‌ولێر.

