ئایا ترەمپ سیناریۆکەی نێکسن دووبارە دەکاتەوە؟

3 ساڵ لەمەوپێش



گۆران دوکانی

ترەمپ شەش کەیسی گەندەڵی لەسەرە، داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمەریکا سەبارەت بەو کەیسانەی دژی ترەمپ بەرزکراونەتەوە چاوەڕێی دوائەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکەن، بەلام لەبەرئەوەی ترەمپ چانسی بونەوە بەسەرۆکی بۆ تێرمی دووەم زۆر کەمە گومان دەکرێت هەمان سیناریۆکەی نێکسن سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا دووبارە بکاتەوە...!

ڕیچارد نێکسن Richard Nixon سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بوو لەساڵی 1969 بۆ 1974 لەسەر لیستی کۆماریەکان، دوای ئەوەی لەهاوینی ساڵی 1972دا فەزاحەتی جاسوسی کردنی بەسەر دیموکراتەکانەوە لەسەر ئاشکرابوو کەئەو کەیسە بە(watergate) ناسراوە، هەربۆیە نێکسن لەڕۆژی 8ی ئۆگەستی 1974 دەستی لەکارکێشایەوەو هەرهەمان ڕۆژ جێڕیڵد فۆرد Gerald Ford جێگرەکەی بویە سەرۆکی ئەمەریکا.

بەڵام زۆرێک لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە تائێرە ڕووداوەکان ئاساین لێرەوە فەزاحەتەکە دەستی پێکرد! کاتێک فۆردی جێگری نێکسن بوە سەرۆک لێبوردنی بۆ نێکسن دەرکرد، چونکە بەپێی یاسا سەرۆک دەسەڵاتی لێبووردنی بۆ هەندێک کەیسی گەندەڵی هەیە (نەک هەموو کەیسێک) کەیسەکەی نێکسن یەکێک لەو کەیسانەبوو بەر ئەو لێبووردنە کەوت، فۆرد لەبەر دوو هۆکار ئەم لێبووردنەی بۆ نێکسن دەرکرد، لەلایەک هەردووکیان سەربە پارتی کۆماریەکان بوون، لەلایەکی دیکەشەوە کۆماریەکان ئامانجیان بوو کەیسەکەی نێکسن کپ بکەنەوەو کۆتایی بەو باسەبێت چونکە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو نزیکەی چوار مانگی مابوو، بەڵام دواجار ئەم لێبوردنە سەری کۆماریەکان و خودی جێڕیڵ فۆردیشی خوارد، چونکە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا جێڕیڵ فۆرد بەهۆی ئەو لێبوردنەوە کەبۆ ڕیچارد نێکسنی دەرکرد بەجیمی کارتەری بەربژێری دیموکراتەکانی دۆڕاندو کارتەر و دیموکراتەکان بۆ چوارساڵ 1977 بۆ 1981 دەسەڵاتیان گرتەدەست.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا ترەمپ دوای ئەوەی کە بەفەرمی دۆڕانی ڕاگەیەنراو دواتریش کە دەبینێت شەش کەیسی گەندەڵی لەدادگاکان چاوەڕێی دەکات، تۆبڵێیت تاکو 20ی جەنیوەری 2021 کەدوا وادەی سەرۆکایەتیەکەیەتی لەو ماوەیەدا مایک پێنسی جێگری نەکاتە سەرۆک و هەمان سیناریۆکەی نێکسن و فۆرد دووبارە نەکاتەوە؟!

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار