مناڵێک به‌شێوه‌کى ده‌گمه‌ن له‌هه‌ولێر له‌دایک ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت له شارى هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه، منداڵێک له نه‌خۆشخانه‌که‌یان دواى 22 هه‌فته له‌دایکبووه، که به دووه‌م حاڵه‌تى زوو له‌دایکبوون داده‌نرێت له جیهاندا، ته‌نها کێشى نیو کیلۆ بووه‌و ژیانى له مه‌ترسیدا نییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت له شارى هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر منداڵێک له نه‌خۆشخانه‌که‌یاندا له‌دایکبووه، که به دووه‌م حاڵه‌تى زوو له‌دایکبوون داده‌نرێت له جیهاندا، "کێشى منداڵه‌که نیو کیلۆیه و ئێستا هاوشێوه‌ى هه‌ر منداڵێکى ئاسایى له گه‌شه‌کردندایه."
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕى نه‌خۆشى منداڵان رایگه‌یاند:" ئه‌و منداڵه له ماوه‌ى 22 هه‌فته‌دا له دایکبووه، که زۆر زووتره له‌کاتى دیاریکراو بۆ له‌دایکبوونى منداڵێکى ئاسایی، ئه‌و رووداوه حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌نه له جیهاندا، به‌ڵام ژیانى له مه‌ترسیدا نییه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که رێژه‌ى ئۆکسجین له جه‌سته‌ى منداڵه‌که‌دا له‌سه‌دا 88% و تا ئێستا پێویستى به ئامێرى ئۆکسجین نه‌بووه.
منداڵێکى ئاسایى پێویستى به 39 هه‌فته هه‌یه بۆ له دایکبوون ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ى ئاسایى مناڵه‌که‌ى ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت 37 هه‌فته ته‌واو بکات.

