وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم: ڤایرۆسى سارس له سلێمانى بوونى نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌نگۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى سارس SARS که له نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له شارى سلێمانى ده‌ستنیشانکراوه، ڕونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت" تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى په‌سندکراو نییه بۆ بوونى ڤایرۆسى سارس له‌سلێمانی".
ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند" به پێویستى ده‌زانین بۆ به‌رچاوى هاوڵاتیان روونبکه‌ینه‌وه تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک و به‌ڵگه‌یه‌کى په‌سندکراو نیه بۆ بوونى ئه‌م ڤایرۆسه، چونکه پڕۆسه‌ى پشکنینى تاقیگه بۆ چه‌ندین جۆرى ڤایرۆس ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ندین جۆرى ڤایرۆسى سارس هه‌یه که له‌گه‌ڵ جۆره‌کانى ڤایرۆسى کۆرنا و ڤایرۆسه‌کانى ئه‌نفله‌وه‌نزا له هه‌مان خێزان ئه‌ژمار ده‌کرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هاوڵاتیان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که پێویست به شڵه‌ژان ناکات و تیمى پسپۆڕى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ تیمه‌کانى ته‌ندروستی، به‌دواداچوونى زیاتر بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌م گومانه ده‌کات و ته‌نها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تاکه سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى راگه‌یاندن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد" له تاقیگه‌ى مۆلیکوله‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسـا له پشکنینه نوێکاندا بۆ گومان‌لێکراوان به په‌تاى کۆرۆنا بۆمان ده‌رکه‌وتووه که له ئێستادا جگه له ڤایرۆسى کۆرۆنـا، ڤایرۆسى سارس که به Severe Acute Respiratory Syndrome (SARS) ناسراوه له ناو هاوڵاتیاندا بڵاو بۆته‌وه".
راگه‌یه‌نراوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردبوو، به شێوازێکى گونجاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڤایرۆسه بکرێت و جیابکرێته‌وه له SARS-Cov2 که به کۆڤید ناسراوه.

