وته‌بێژى پارتى رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند، پارتى خۆى به داکوکیکارى ماف و ئازادییه‌کانى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌زانێت ئه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه که "له‌دور و نزیکه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینیه‌کانى خوشک و برایانى کوردى ئێزیدى نه‌بوه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاند، "له ڕوانگاى باوه‌ڕبونمان به ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش به ئه‌رکى خۆمان زانیوه به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاتر بده‌ین بۆ قوڵکردنه‌وه‌ى ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان و، به‌کرداریش له ناوخۆى پارتیمان په‌یڕه‌ویمان لێکردوه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" هه‌وڵمانداوه هاونیشتمانیانى کوردى ئێزدیش وه‌کو به‌شێکى ره‌سه‌نى نه‌ته‌وه‌که‌مان ئازادى ته‌واویان هه‌بێ له‌ڕوى بیروباوه‌ڕى ئایینى و رێوڕه‌سمه‌کان و رێکاره‌کانى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینییه‌کانیاندا و، هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێک له کاروباره‌کانیان نه‌کرێت".
وته‌بێژى پارتى ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، "له‌دور و نزیکه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینیه‌کانى خوشک و برایانى کوردى ئێزیدى نه‌بووه".
ده‌قى ڕونکردنه‌وه‌یه‌ى وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان:
له ڕوانگاى باوه‌ڕبوونمان به ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش به ئه‌رکى خۆمان زانیوه به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاتر بده‌ین بۆ قوڵکردنه‌وه‌ى ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان و، به‌کرداریش له ناوخۆى پارتیمان په‌یڕه‌ویمان لێکردوه و هه‌وڵمانداوه له به‌رنامه و پلانى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردن و حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستان و عێراقیشدا ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌مان ره‌نگ بداته‌وه، له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق و پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى کوردستان ئه‌وه‌مان سه‌لماندوه و، خۆمان به داکوکیکارى ماف و ئازادییه‌کانى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌زانین. له‌م سونگه‌یه‌وه هه‌وڵمانداوه هاونیشتمانیانى کوردى ئێزدیش وه‌کو به‌شێکى ره‌سه‌نى نه‌ته‌وه‌که‌مان ئازادى ته‌واویان هه‌بێ له‌ڕووى بیروباوه‌ڕى ئایینى و رێوڕه‌سمه‌کان و رێکاره‌کانى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینییه‌کانیاندا و، هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێک له کاروباره‌کانیان نه‌کرێت.
به‌داخه‌وه له ماوه‌ى ڕابردوودا (میر ته‌حسین به‌گ) کۆچى دوایى کرد و دوابه‌دواى ئه‌ویش ( بابه‌شێخ) کۆچبار بوو، دیاره به‌گوێره‌ى نه‌ریت و رێکاره‌کانیان، دیاریکردنى میر، که له‌ناو بنه‌ماڵه‌ى میرى ئێزدیان هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌نجامدرا و هه‌روه‌ها میر به هه‌ماهه‌نگى ئه‌نجوومه‌نى ڕوحانى ئێزدیان که‌سێک له‌ناو بنه‌ماڵه‌ى شێخانى ئێزدى دیاریده‌که‌ن وه‌کو بابه‌شێخ، ئه‌م رێکاره‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌نجامدرا.
ئێمه وێڕاى پیرۆزبایى گه‌رممان له خوشک و برایانى کوردى ئێزیدی، ڕایده‌گه‌یه‌نین، که له‌م ڕه‌وشه‌دا و ئێستا له هه‌مووکات زیاتر هاووڵاتیانمان پێویستیان به یه‌کگرتوویى و یه‌کڕیزى هه‌یه، تایبه‌ت دواى کاره‌ساته ناخهه‌ژێنه‌که‌ى شنگال، که به‌داخه‌وه داعش ئه‌وه‌ى له خه‌یاڵدانى دڕنده‌یى تیرۆرستیاندا هه‌بوو له دژى ژن و پیاو و منداڵ و سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵکى سه‌ربه‌رزى شنگال ئه‌نجامیاندا، له‌به‌رامبه‌ردا شنگالییه‌کان به‌هاوکارى کوردستانییانى هاونه‌ته‌وه‌یان و خه‌ڵکى شنگال و چیاى شنگال ئه‌و دڕندانه‌یان ریسواکرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ک که‌س و لایه‌ن هه‌وڵیاندا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به‌لاڕێدا به‌رن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
ئێستاش که به‌گوێره‌ى رێکار و داب و نه‌ریتى ئایێنى خۆیان، ئێزدییه‌کان (بابه‌شێخ) یان دیاریکردووه، دیسان ئه‌و ده‌ستانه‌ى ویستیان شنگال له کوردستان داببڕن و له ڕێگاى خه‌ڵکى شه‌نگاله‌وه شه‌رعیه‌تى بوونى خۆیان به‌ده‌ست بێنن و ئه‌وانه‌یشی، که جگه له زیان هیچ سودێکیان بۆ شنگالییه‌کان نه‌بووه، هه‌وڵى تێکدانى په‌یوه‌ندیى پته‌وى نێوان شنگالییه‌کان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌کو ڕێچکه‌ى مێژوویى خۆیان بۆ تێکدانى یه‌کڕیزی، تانه و ته‌شه‌ر له چۆنیه‌تى دیاریکردنى (بابه‌شێخ) ى خوشک و برایانى ئێزدى بده‌ن و مه‌رامى سیاسى و گرێ ده‌روونییه‌کانیان له په‌ناى ئه‌م بابه‌ته‌وه له دژایه‌تیکردنى پارتیمان بهێننه‌دی.
لێره‌وه بۆ هه‌موو شنگالییه جوامێر و خۆڕاگره‌کان به تایبه‌تى و، هه‌وڵاتیانى کوردستان به‌گشتی، رایده‌گه‌یه‌نین: که ئێمه له پارتى دیموکراتى کوردستان له‌دوور و نزیکه‌وه ته‌ده‌خول و په‌یوه‌ندیمان به چۆنیه‌تى دیاریکردنى پله و پایه جڤاکى و ئاینیه‌کانى خوشک و برایانى کوردى ئێزیدى نه‌بووه، به‌ڵکو رێز له ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌ى شێوازى هه‌ڵبژاردنى بابه‌شێخ و بڕیاره‌کانیان ده‌گرین و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. هاوکات دڵنیاین، که شنگالییه‌کان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و شاره‌زاتر و زاناترن، که حه‌ڵکێکى بێگانه هه‌وڵبدات ناکۆکى و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا دروست بکات و ده‌ست بخاته ناو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان و، پێشینه‌شیان هه‌یه له ریسواکردنى ئه‌و ده‌ستانه و یه‌کڕیزى خۆیان پاراستووه.
مه‌حمود محه‌مه‌د
وته‌بێژى پارتى دیموکراتى کوردستان
20ى 11ى 2020

