کۆرۆنا له‌هه‌رێم: 23 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستدا
تووشبوانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان نزیکبووته‌وه له‌سه‌د هه‌زار که‌س
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێرى رابردودا 567 توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون و 23 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 499 دیکه چاکبونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له 24 کاتژمێرى رابردوودا پێنج هه‌زارو 484 پشکنینى تایبه‌ت به کۆرۆنا له پارێزگاکانى هه‌رێم کراون و له ئه‌نجامدا 567 توشبوى په‌تاکه تۆمارکراون که زۆرترین ژماره‌یان له سنورى پارێزگاى دهۆک بون و له‌و ماوه‌یه‌دا 499 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و 23 دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تائێستا له هه‌رێمى کوردستان 92 هه‌زار و 577 که‌س توشى کۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 57 هه‌زار و 146 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و دوو هه‌زار و 957 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.

