کازمى دوو هه‌زار و 500 پۆلیسى فیدراڵى ره‌وانه‌ى شه‌نگال ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو لیواى هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵى عێراق گه‌یشتنه سنورى ناوچه‌ى شنگال له‌سه‌ر بریارى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى 2020، ماڵپه‌رى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویکرده‌وه که ئه‌و دوو لیوایه‌ى پۆلیسى فیدراڵى عێراق ژماره‌یان دووهه‌زارو 500 پۆلیسه بڵاوه‌یان پێ ده‌کرێت له سنورى شنگال له ناوچه سنورییه‌کانى سوریا.
گه‌یشتنى ئه‌و دوو لیوایه‌ى پۆلیسى فیدراڵى عێراق له کاتێکدایه که له سێ رۆژى رابردوودا قاسم ئه‌عره‌جى به‌رپرسى ئاسایشى نیشتمانى و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌و جه‌ختیان له جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا کرده‌وه له‌سه‌ر دۆخى شه‌نگال، که هه‌ردوولا به هاوبه‌شى له‌روى ئیدارى و ئه‌منیه‌وه ناوچه‌که به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له دواى گرتنه‌وه‌ى شنگال له‌ده‌ستى داعش، هێزه‌کانى یه‌په‌ژه‌و ئیداره‌ى خۆبه‌رێوه‌به‌رى شه‌نگال، ئه‌و قه‌زایه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هێزه‌کانى یه‌په‌ژه‌و ئیداره‌ى خۆبه‌رێوه‌به‌رى شه‌نگال بۆ پشتیوانى سه‌ره‌کى گرووپه چه‌کداره‌کانى له شنگال له‌سه‌ر زارى به‌رپرسه‌کانیه‌وه، چه‌ند جارێک دژایه‌تى خۆى بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق نیشانداوه.

