له‌قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌عێراق ده‌کشێنه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى پشتڕاست کرده‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌مه به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتنه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مریکى له‌عێراق ده‌کشێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، لیوا ته‌حسن خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند:" کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌ستپێکرد و له قۆناغى یه‌که‌مدا 500 سه‌ربازى ئه‌مه‌ریکا عێراق جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان به‌غدا و واشنتن جێبه‌جێ ده‌کرێت".
هه‌روه‌ها خه‌فاجى باسى له‌وه‌شکرد به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌لایه‌ن عێراق و ئه‌مریکا دانراوه، کشانه‌وه‌ى هێزه‌کان زۆرى پێناچێت و له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا کۆتایى پێ دێت.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێشتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا له چوار رۆژى رابردوودا رایگه‌یاندبوو پێش ته‌واوبوونى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مه‌ریکا دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز له ئه‌فغانستان و 500 سه‌رباز له عێراق ده‌کشێنێته‌وه.