"رۆژى پێنجشه‌ممه 320 ملیار دیناره‌که ده‌گاته هه‌رێم"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا کازمى له‌سه‌ر ناردنى 320 ملیار دیناره‌که سووره و له پێنج رۆژى داهاتوودا پاره‌که ده‌گاته هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند:" واده‌ى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان له به‌غداوه، دواى دابه‌شکردنى مووچه‌یه له عێراق، ئه‌وه‌ش که‌متر له پێنج رۆژى ماوه و بڕیاره دواى ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ پاره‌که‌ى هه‌رێمى کوردستانیش بنێردرێت".
هه‌روه‌ها بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا کراوه، ده‌بێت عێراق تا سه‌رى ساڵ مانگانه 320 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بنێرێت، به‌ڵام تێپه‌ڕاندنى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ٢٠٢٠ کێشه‌ى بۆ رێککه‌وتنه‌که دروست کردووه، ده‌شڵێت:"له‌دواى ئه‌م مانگه‌وه ده‌بێت هه‌ولێر دیسان وه‌فد بنێرێته‌وه بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى نه‌وتى سۆمۆ و وه‌زاره‌تى دارایی".

