قوباد تاڵه‌بانى: هیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان رایگه‌یاند" سوپاس و ده‌ستخۆشى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌که‌ین که توانیویانه تۆمه‌تبارانى روداوى کوشتنى کچێک له قه‌زاى که‌لار ده‌ستگیربکه‌ن"، ده‌شڵێت: "که‌ى له‌وه تێده‌گه‌ین که هیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کورستان له په‌یامێکدا له رایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه جارێکى تر به‌تاوانێکى تر‌ى ژن کوشتن راچڵه‌کاین، به‌داخه‌وه ژنێکى تریش به‌کوژراوى دۆزرایه‌وه.. که‌ى له‌وه تێده‌گه‌ین که هیچ شه‌ره‌فێک له ژن کوشتندا نییه؟!".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ده‌ستخۆشى له پۆلیسى گه‌رمیان ده‌که‌م بۆ ده‌ستگیرکردنى خێراى تۆمه‌تباران به‌و هیوایه‌ى به سزاى یاسایى خۆیان بگه‌ن و ببنه په‌ند بۆ که‌سانى تر که بیر له‌کوشتنى ژنێکى تر ده‌که‌نه‌وه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ عه‌لى جه‌مال قدوری، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان راگه‌یاند، ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى له‌گه‌ڕه‌کى شاره‌وانى دووى قه‌زاى که‌لار ئاگادارکراونه‌ته‌وه له بونى ته‌رمێک که‌به‌هه‌ڵواسراوى له ماڵه‌که‌یدا دۆزرایه‌وه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان باسى له‌وه‌شکردووه که دواى لێکۆڵینه‌وه و ده‌ستگیرکردنى چوار تۆمه‌تبار له‌سه‌ر روداوه‌که ده‌رکه‌وت سێ که‌سیان براى کوژراوه‌که‌ن و له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى خوشکه‌که‌یان هه‌ڵواسیوه و خنکاندویانه.

