تره‌مپ: سه‌ربازێکمان بکوژرێت وه‌ڵامى وێرانکه‌ر ده‌ده‌ینه ئێران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا به راوێژکاره‌کانى راگه‌یاند:"ئاماده‌م له‌به‌رامبه‌ر کوژرانى هه‌ر سه‌ربازێکى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌ڵامێکى وێرانکه‌ریان بده‌ینه‌وه".
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریکى بڵاویکردووه‌ته‌وه، هۆشدارییه‌کانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا دژى ئێران دواى کوژرانى موحسین فه‌خرى زاده زاناى ئه‌تۆمى ئێران دێت که تاران ده‌ڵێت:" ئیسرائیل به‌رپرسه له کوشتنی".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که تره‌مپ به راوێژکاره‌کانى راگه‌یاند:"کوشتنى هه‌ر سه‌ربازیکى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێڵى سووره و له تۆڵه‌یدا وه‌ڵامێکى راسته‌وخۆى وێرانکه‌رمان ده‌بێت.
دوێنێ، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئێران رایگه‌یاندبوو، موحسین فه‌خریزاده سه‌رۆکى دامه‌زراوه‌ى توێژینه‌وه و ته‌کنه‌لۆژیا له هێرشێکى چه‌کداریدا کوژراوه، به‌رپرسانى تاران، ئیسرائیل به کوشتنى ئه‌و زانا ئه‌تۆمییه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و هه‌ره‌شه‌ى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى ده‌که‌ن.