یونامى داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌کات مافى ئازادى گردبونه‌وه بپارێزێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکارى عێراق -یونامی- به‌پێویستی ده‌زانێت که مافى خۆپێشاندانى ئاشتییانه پارێزراو بێت و داواش له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمى کوردستان ده‌کات مافى ئازادى گردبونه‌وه‌و ڕاده‌ربرین بپارێزێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکارى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا "سه‌رکۆنه‌ى کرده توندوتیژییه‌کانى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى دوایى پارێزگاى سلێمانی ده‌کات که له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کان سه‌رى هه‌ڵداو بوونه هۆى که‌وتنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک کوژراو‌و بریندار‌و تێکشکاندنى موڵک‌و ماڵ"
هه‌روه‌ها نێرده‌ى یونامى داواى هێوربونه‌وه‌ی بارودۆخه‌که ده‌کات‌و داواش له‌ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات مافى ئازادى گردبونه‌وه‌و ڕاده‌ربرین بپارێزێت.
هاوکات، یونامى ڕاشیگه‌یاند:"پێویسته مافى خۆپیشاندانى ئاشتییانه پارێزراو بێت، خۆپێشاندانه‌کانیش به‌ئاشتییانه بمێنێته‌وه."
له‌به‌شێکی دیکه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، "ده‌بێت ڕێگا به‌ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن بدرێت به‌ئازادیو بێ ترساندن‌و پاڵه‌په‌ستۆ، هه‌واڵه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ بکرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنى ناسنامه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى توندوتیژییان کردووه‌و لێچینه‌وه‌ى ته‌واویشیان له‌گه‌ڵ بکرێت."

