به‌شیر حه‌داد: هۆکارى برسى کردنى موچه‌خۆران عێراقه نه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" حکومه‌تى فیدراڵ هۆکارى سه‌ره‌کیى برسیکردنى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستانه نه‌ک حکومه‌تى هه‌رێم" و ده‌شڵێت:" تا ئێستاش حکومه‌تى فیدراڵى مووچه‌ى مانگه‌کانى پێنج، شه‌ش، حه‌وت و 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى نه‌ناردووه".
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 8ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى به‌شیر حه‌داد، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه" حکومه‌تى فیدراڵ پابه‌ند نه‌بووه به رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ناردنى شایسته داراییه‌کانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو : "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى بۆئه‌وه‌ى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات و رێککه‌وتنێکى کۆنکرێتى له‌نێوان هه‌ردوولادا واژۆ بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه حکومه‌تى فیدراڵى بووه که ویستى جیددى نه‌بووه ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن و به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه".
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌دووپاتده‌کاته‌وه تا ئێستاش حکومه‌تى فیدراڵى مووچه‌ى مانگه‌کانى پێنج، شه‌ش، حه‌وت و 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى نه‌ناردووه که به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کراوه، پێویست بوو ئه‌و شایسته داراییانه بۆ هه‌رێمى کوردستان بنێرێت، به‌و هۆیه‌وه "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نه‌یتوانى مووچه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى مووچه‌خۆرانى دابه‌ش بکات".
هاوکات، به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا هه‌موو کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به کێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه چاره‌سه‌ر بکات و ده‌ڵێت " هه‌میشه وتومانه نابێت مووچه و قووتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان تێکه‌ڵ به کێشه سیاسییه‌کان بکرێت و حکومه‌تى فیدراڵ له‌و رێگه‌یه‌وه سزاى خه‌ڵکى کوردستان بدات".
له‌به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یاندراوه‌که‌یدا، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق بیرۆکه‌ى گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا به "پێجه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراق ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "به‌و کاره نزیکه‌ى 500 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌رێمى کوردستان له خانه‌نشین، خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى و تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى و چین و توێژى دیکه‌ش بێ مووچه ده‌مێننه‌وه".

