ھێز لەبەردەم لقی 4ی پارتی و مەڵبەندی 1ی سلێمانی یەکێتی کۆدەکرێتەوە بۆ رێگریکردن لە پەرلاماردانیان

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

دەیان کەس لە پیاوانی ھێزە ئەمنیەکان لەبەردەم ھەردوو لقی 4ی پارتی لە سلێمانی و مەڵبەندی 1ی سلێمانی کۆدەکرێتەوەو بە چەکەوە وەستاون، ئەوەش بۆ ئەگەری رێگریکردن لە پەلامردانی خۆپیشاندەران کە ئەمشەو لە سلیمانی لە دوو گەڕەک روویدا.

پەیامنێری ھاوڵاتی لە شەقامی سالم بە چاقوی خۆی بینیویەتی دەیان کەس  بەبێ جلی سەربازیەوە لە دەوروبەری مەڵبەندی 1ی سلێمانی یەکێتی و لقی 4ی پارتی  کۆوبوونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوە ھات زۆپیشاندەران ئەمشەو ھەوڵیان دا بچنە سەر کۆمێتەی یەکێتی لە گەرەکی بەکرەجۆر وھەروەھا لە گەڕەکی خەبات و لە یاریگای چیا لەسەر شەقامی شەست مەتریو لە نزیک پردی وڵوبە ھەوڵی گربوونەوەیان دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ھاولاتی کەوتوە بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی سەردانی ھەندێک لە کۆمیتەکانی ناو شاری سلێمانی کردوە سەبارەت بە ئەگەر رودانی دۆخی نەخوازراو.

ماوەی نزیکەی ھەفتەیەکە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ھاوڵاتیان پاریزگای سلیمانی گریۆتەوە، لە دوو رۆژی رابردوشدا خۆپیشاندانەکە توندوتیژی تێکەوتوەو چەندین بارەگای حزبەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی و گۆڕان سوتێنراون.

ھەروەھا ئەمشەو گردبونەوەیەکی نارەزایەتی لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان لە پاریزگای ھەولیر بەڕێوەچوو، رێگای سەەکی قەسرێ باڵەیانیان داخست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار