رێواز فایه‌ق: له‌ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان نییه بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان دواى مانگرتنى ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار له هۆڵى په‌رله‌مان رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان نییه بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان گیرفانى خه‌ڵک گه‌رمده‌کاته‌وه ئاماده‌ین 48 کاتژمێرى دیکه کۆبونه‌وه ڕێک بخه‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى کانونى یه‌که‌مى 2020، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" له ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان نیه بۆ ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان گیرفانى خه‌ڵک گه‌رمده‌کاته‌وه ئاماده‌ین 48 کاتژمێرى دیکه کۆبونه‌وه ڕێک بخه‌ین".
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان راشیگه‌یاند:" له کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان گرنگتر ھه‌وڵدانه بۆ ڕێککه‌وتنى ھه‌ردوو حکومه‌ته‌که پێویست بێت کۆبوونه‌وه ده‌که‌ین، به‌ڵام له ئێستادا به پێویستى نازانن و هه‌موو ته‌رکیزمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کاربکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندى بگه‌نه رێکه‌وتن، تا خه‌ڵکى کوردستان له‌و نه‌هامه‌تى و دڵه‌راوکێیه رزگاریان بێت".
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارى کوردستان له هۆڵى په‌رله‌مان مانگرتنیان راگه‌یاند و یه‌کێک له په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کانیش ده‌ڵێت: "ئامانجمان راکێشانى سه‌رنجى حکومه‌ته بۆ چاککردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک".
په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردووه‌ته‌وه و له به‌شێکیدا ده‌ڵێن: "داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین، شێوازى ئاشتییانه بگرنه‌به‌ر بۆ داواکردنى مافه ره‌واکانیان، وه‌ک چۆن ده‌ربڕینى ناڕه‌زایی، مافێکى پیرۆزه و داوایان لێده‌که‌ین، داوا ده‌که‌ین خۆیان بپارێزن له تووندوتیژیى و سووتاندنى شوێنه گشتییه‌کان".
هه‌روه‌ها داواکارییه‌کیان له حزبه‌کان هه‌یه و ده‌ڵێن: "داواکارین له سه‌رجه‌م حزبه‌کان، له‌و شار و شارۆچکانه‌دا که گرژیى و ئاڵۆزییان تێدایه، باره‌گاکانیان چۆڵبکه‌ن و خۆیان به‌دووربگرن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران".

