جووتیار عادل: پشووه‌که‌ى سبه‌ینێى عێراق هه‌رێم ناگرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که پشووه‌که‌ى سبه‌ینێى عێراق که تایبه‌ته به یادى رزگارکردنى ناوچه‌کان له ده‌ستى داعش، هه‌رێم ناگرێته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌و پشووه‌ى که حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاندوه، داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ناگرێته‌وه، به‌ڵکو تایبه‌ته به حکومه‌تى فیدراڵی".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، له داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌وام ئاسایى ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ ئه‌مینداریه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که به بۆنه‌ى ( ڕۆژى سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعش) سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 10ی12ی2020، ده‌کرێته پشووى فه‌رمى له داموده‌زگاگانى حکومه‌تدا.

