عه‌لى باپیر: ژیانى خه‌ڵک له مه‌ترسییدایه
عه‌لى باپیر داوا له بافڵ تاڵه‌بانى ده‌کات فشار بکه‌نه سه‌ر حکومه‌ت بۆ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامیی له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانیى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت بژێویی و ژیانى خه‌ڵک له مه‌ترسییدایه و ده‌شڵێت، "ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازیى ڕاسته‌قینه ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و ئاقارێکى خراپ ده‌بات".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى باپیر ئه‌میرى له مه‌کته‌بى تایبه‌تى خۆى له‌شارى هه‌ولێر پێشوازیى له بافڵ تاڵه‌بانیى کرد، ته‌وه‌رى سه‌ره‌کیى دیداره‌که‌ى نێوانیان تایبه‌ت بو به قسه‌کردن له‌باره‌ى بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ده‌ره‌نجامه‌کانى کۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵیى نێوان لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانى حکومه‌ت‌و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا.
سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، شه‌هید و برینداربونى ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌رى ناڕازیی، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى گفتوگۆى نێوان ئه‌میرى کۆمه‌ڵ و هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى بوو.
له‌و دیداره‌دا عه‌لى باپیر راگه‌یاند، بژێویی و ژیانى خه‌ڵک له مه‌ترسییدایه، ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازیى ڕاسته‌قینه ئاینده‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌و ئاقارێکى خراپ ده‌بات، ئیدانه‌ى کوشتنى خۆپیشانده‌رانیش ده‌که‌ن و نیگه‌رانیشى ده‌ربڕیى له‌وه‌ى دۆخى سه‌ختى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێکى ڕیشه‌یى نه‌کرێت ئه‌وا نائارامیى گه‌وره‌تر دروست ده‌کات.
ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هیواى خواست هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕۆڵى خۆیان بگیڕن له فشار خستنه سه‌ر حکومه‌ت تا به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رێکى ڕیشه‌یى بۆ پرسى موچه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن
عه‌لى باپیر له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانیى له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا و هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیى حکومه‌ت له هه‌رێمى کوردستان گفتوگۆیان کرد، له‌و روه‌وه ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هیواى خواست هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ڕۆڵى خۆیان بگیڕن له فشار خستنه سه‌ر حکومه‌ت تا به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رێکى ڕیشه‌یى بۆ پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
له‌لاى خۆشیه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، هه‌مو هه‌وڵه‌کانى خۆیان خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان و ئه‌نجامدانى چاکسازیى ڕیشه‌یى له هه‌رێمى کوردستان.

