له‌به‌غداوه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وت کۆبوه‌وه و قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند:"له‌به‌رامبه‌ر پێدانى شایسته داراییه‌کانیان، حکومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به ئه‌رکه‌کانى به‌پێى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى دارایى عێراق".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى دارایى و نه‌وتى عێراقى کۆبوه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانى دوپاتى ھه‌ڵوێستى حکومه‌تى ھه‌رێمى کرده‌وه بۆ پابه‌ند بون به ئه‌رکه‌کانى به‌پێى یاساى پڕکردنه‌وه‌ى کورتھێنانى دارایى عێراق له‌به‌رامبه‌ر دابینکردنى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم.
هاوکات بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه وه‌فده‌که‌ى حکومه‌تى ھه‌رێم زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ى دیکه ئه‌نجامده‌دات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌فدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى گه‌یشته به‌غدا، به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێرا

