ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: خۆپێشاندان مافێکی یاساییە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ خۆپێشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاووڵاتیان ده‌بینێ له‌پێناو دابینكردنی داواكارییه‌كان و ئامانجێكی دیاریكراو له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان"
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و لەهەمانکاتدا بەپێویستی دەزانێت، "حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌ركی ده‌ستووریی خۆی جێبه‌جێ بكات له دابینكردن و ناردنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
دەقی راگەیەنراوەکە
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆپشاندان به‌ڕێوه چوو له‌لایه‌ن چین و تووێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو موچه خۆران و فه‌رمانبه‌ران ، كه داوای موچه‌كانیان و باشتر كردنی ژیانیان ده‌كرد و سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كان به‌هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چوو له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕاو گرژی تێكه‌وت و كوژراو‌و بریندار بونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی لێ كه‌وته‌وه‌و چه‌ندان باڕه‌گاو بینای حكومی و شوێنی گشتی سوتێنران لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین :
1 ) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له روانگه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، خۆپێشاندان وه‌ك مافێكی ئاسایی و یاسایی هاووڵاتیان ده‌بینێ له‌پێناو دابینكردنی داواكارییه‌كان و ئامانجێكی دیاریكراو له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان و دوور له تووندوتیژی و ئاژاوه‌گێڕی و دوور له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و موڵكی تایبه‌ت و گشتی و له‌هه‌مانكاتدا پاراستنی هاووڵاتیانی خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان، بۆیه هه‌میشه له‌و سۆنگه‌وه پاڵپشتی له‌هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی ده‌كه‌ین كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان بێت له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی و دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ریی یاسا.
2) داواده‌كه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له‌پێناو دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆران و ره‌خساندنی هه‌لی كار و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌ركی ده‌ستووریی خۆی جێبه‌جێ بكات له دابینكردن و ناردنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌مافی هاووڵاتیان به پێی ده‌ستووری عێراق.
3) داواش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به هه‌ستیاریی و هه‌ستكردن به لێپرسراوێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ن و هه‌موولایه‌ك هاوكاربن له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه و گه‌یشتن به رێكکه‌وتن و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دوور له خیتابی تووندڕه‌وی و هاندان و له‌پێناو زیاتر ئاڵۆزنه‌كردنی دۆخه‌كه.
4) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌یه‌كه‌م ساتی خۆپیشاندانه‌كان چاودێریی بارودۆخه‌كه‌ی كردووه‌و نووسینگه‌كانی ده‌سته‌مان راسپێردراون بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی خۆپیشاندانه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژی پێنجه‌شمه 10 ی دیسێمبری 2020 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و بارودۆخه و چه‌ند پرسێكی دیکە‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی ساز ده‌كات له دیوانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كاتژمێر (12:30) و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان بۆ رای گشتی.

