ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی هۆشداری دەداتە یەکێتی سلێمانی و گەرمیانی لەدەست دەردەچێت

هیوا ئەحمەد: خەڵکانێک دەیانەوێت زەمینەسازیی بکەن بۆ سازکردنی ئاژاوە لە هەولێر

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی پێشووی لقی ٤ی پارتی لە سلێمانی، هۆشداریی دەداتە یەکێتی کە سلێمانی و گەرمیانی لەدەست دەردەچێت بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، کە زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە. 

هیوا ئەحمەد لە پۆستێکدا نووسیویەتی "ئەگەر یەکێتی و ئیدارەی سلێمانی_ گەرمیان بەخۆیان نەکەون، ڕۆژێک دێ دەستەڵاتی ئەو شوێنانە لەدەست دەدەن و دەبێ پەنا بۆ هەولێر بێنن بپارێزرێن".

هیوا ئەحمەد سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە رۆژانی داهاتوودا لەکۆمێنێتکدا بۆ ماڵپەڕێکی هەواڵیی نووسیووە "دەتانەوێ زەمینە سازی بۆ کارێکی لەو شێوەیە بکەن، خەڵکی هەولێر کاری بەو سەر لێشێواویە نیە و زۆر لەو جۆرە کارانە ئاقڵ تر و دونیا دیدە ترن، ئێوە دەتانەوێ ئاژاوە لە هەولێر دروست بکەن".

هیوا ئەحمەد لەسەردەمی ١٧ی شوباتدا بەرپرسی لقی پارتی بوو لە سلێمانی، دوای رووداوەکانی ١٧ی شوبات کە  ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەبەردەم بارەگای پارتی کوژران و برینداربوون، هیوا ئەحمەد وەکو بەرپرسی لقی ٤ی نەماو رۆیشتە هەولێر و ئێستا بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی ئەو حزبەیە.

 

 

 

 

هیوا ئەحمەد لەسەر ڕوداوی 17ی شوباتی 2011 لەدادگای سلێمانی بە ماددەی ٤٠٥ تۆمەتبارکرا، لە ساڵی 2017 دۆسیەکەی گواسترایەوە بۆ دادگای هەولێر و  دواتر بڕیاری داخستنی دۆسیەکەی درا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار