که‌جه‌که: توندوتیژى بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین
"سوتاندنى باره‌گاى هه‌ندێک حیزب و دام و ده‌زگاى فه‌رمیى ته‌نها خزمه‌ت به دوژمنانى کورد ده‌کات"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى که‌جه‌که رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت چالاکییه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى باشوورى کوردستان بخه‌نه ئه‌ستۆى ئه‌وان و له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌کایشه‌وه ده‌ڵێن:" توندوتیژى بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و سوتاندنى باره‌گاى هه‌ندێک حیزب و دام و ده‌زگاى فه‌رمیى ته‌نها خزمه‌ت به دوژمنانى کورد ده‌کات".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و رووداوه توندوتیژییانه‌ى که له باشوورى کوردستان له ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا روویانداوه، ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه ئه‌ستۆى بزووتنه‌وه‌که‌یان" ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه ده‌که‌ن، به ئه‌نقه‌ست گه‌ل له دژى یه‌کتر دنه ده‌ده‌ن و به‌وه‌ش خزمه‌ت به قوڵترکردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌که ده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها که‌جه‌که ده‌شڵێت:"به ئه‌نقه‌ست کار بۆ دروستکردنى ئه‌و بواره ده‌که‌ن، که ده‌وڵه‌تى تورک باشوورى کوردستان نائارام بکات و پێکدادانى ناوخۆیى دروست بکات. هه‌ر خۆى میتى تورک له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له هه‌وڵى ئاژاوه‌گێڕى و کارى تێکده‌رانه‌ى جدیدایه".
هاوکات باسله‌وه کراوه که بزووتنه‌وه‌که‌یان وه‌ک له هه‌موو شوێنێکدا باسى کردووه، ده‌بێت داواى ره‌واى گه‌ل جێبه‌جێ بکرێت و قه‌یرانه‌که له چوارچێوه‌ى دیموکراتیک دا چاره‌سه‌ر بکرێت"بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى ئه‌مدواییه‌ش ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێستمان هه‌یه. ئه‌و روودانه‌ى ئه‌مدواییه، که سوتاندنى باره‌گاى هه‌ندێک حیزب و دام و ده‌زگاى فه‌رمیى لێکه‌وته‌وه قبوڵ ناکرێن و ته‌نها خزمه‌ت به دوژمنانى کورد ده‌کات، ئێمه توندوتیژى و هێرشى چه‌کدارى بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. داواکانى گه‌ل ره‌وان و ده‌بێت به خێرایى له رێگه‌ى دیموکراتیکه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن".
ده‌رباره‌ى قسه‌کانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم که دوێنێ له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا په‌که‌که‌ى تۆمه‌تبار کردبوو له‌باره‌ى ناره‌زایه‌تییه‌کانه‌وه، که‌جه‌که ده‌ڵێت:"مه‌سرور بارزانى له کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که‌ى دوێنێیدا به‌رخودانى قاره‌مانانه‌ى په‌که‌که‌ى له کوردستان له دژى داگیرکه‌ریى تورک پێچه‌وانه کرده‌وه و ئه‌و به‌رخودانه‌ى ره‌شکرد، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى مه‌سرور بارزانی، که به هیچ شێوه‌یه‌ک باسى ده‌وڵه‌تى تورکى نه‌کرد، که به‌شێک له خاکى باشوورى کوردستانى داگیرکردووه، ته‌نها به‌رده‌وامى و ره‌وایدانه به داگیرکارییه‌کان".
که‌جه‌که ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که" ئێمه له مانگى ئابى ٢٠١٨‌دا له شه‌نگال کشاینه‌وه. هه‌موو دونیاش له میدیاکاندا ئه‌و کشانه‌وه‌یه‌یان بینى و شایه‌تیشى بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام پارتى و ده‌وڵه‌تى تورک به به‌رده‌وامى پڕوپاگه‌نده‌ى پێچه‌وانه ده‌که‌ن".
هاوکات، کۆمیته‌ى ده‌ره‌وه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى و به‌رگرى مافێکى سه‌ره‌کیى گه‌لى ئێزدییه، " تائێستا 74 فه‌رمانیان له دژ ئه‌نجامدراوه. گه‌لى شه‌نگال خۆپاراستن و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى خۆی، که به‌پێى یاساکانى عێراق مسۆگه‌رکراون، ئه‌نجام ده‌دات، ئێمه‌ش پشتیوانى له‌و مافه ره‌وایه ده‌که‌ین. گه‌لى شه‌نگال ماوه‌ى دوو مانگه له دژى رێککه‌وتنى هه‌ولێر – به‌غدا، که له ٩ى تشرین یه‌که‌م دا له‌سه‌ر شه‌نگال ئیمزایانکرد، چالاکى ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یه‌وێت ئه‌و رێککه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى شه‌نگال نه له دژى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى کوردستان و نه له دژى یاساکانى عێراقه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان به هێز ده‌کات".

