ته‌ندروستى گه‌رمیان: به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه دوو قوربانى و سێ بریندارى فیشه‌ک هه‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاشکراى کرد به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا دوو قوربانى و سێ بریندارى به‌فیشه‌ک هه‌یه.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌یه‌که‌م رۆژى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه تا ئێستا دوو قوربانى هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ که‌س که به فیشه‌ک برینداربوون".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد یه‌کێک له برینداره‌کان که ته‌مه‌نى 32 ساڵه ته‌ندروستى جێگیر نه‌بووه‌و ره‌وانه‌ى سلێمانیان کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان، وتیشى:" ئاماده‌کاریمان کردووه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکى له‌ناکاو که رووده‌دات، ئێستا بۆ خۆم له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى فریاکه‌وتندام".
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و قوربانییه‌ى ئه‌مڕۆى کفرى ته‌رمه‌که‌ى له پزیشکى دادییه‌و دواتر ته‌سلیمى که‌سوکارى ده‌کرێته‌وه.
زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌که به‌هۆى نه‌بونى موچه‌و دواکه‌وتنییه‌وه خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کان له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى گه‌رمیان راپه‌رین ئه‌نجام ده‌درێت و تا ئێستا 9 شه‌هیدو 55 بریندار تۆمار کراون.
ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه ناوى "شڤان محه‌مه‌د"ه‌و له‌دایکبوى ساڵى 1999ى کفرییه.

